وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیارێك بۆ ئەنجومەنی شارەوانییەکان دەردەکات

وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێک بۆ ئەنجومەنی شارەوانییەکان دەردەکات.

بەپێی نووسراوێكی فه‌رمی وه‌زاری، کە رۆژی 7-8-2019، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی واژۆی کردووە، ئەنجومەنی شارەوانییەکانی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار کراونەتەوە، کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکانیان، هیچ بڕیارێک دەرنەکەن.

بڕیارەكە لە 18-8-2019ەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و تا 22-9-2019 دەخایەنێت و بڕیارەكەش بۆ هەموو بابەتەكانە و نووسراوەكە ئاراستەی سەرۆكایەتی شارەوانیی (هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەلار و هەڵەبجە) و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەمان ئەو پارێزگا و شار و شارۆكەكان و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەكانی راپەڕین و سۆرانیش كراوە.
ئەو بڕیارە لە كاتێكدایە ئەنجوومەنی شارەوانییەكان دەسەڵاتی بڕیاردانیان هەیە بۆ كۆمەڵێك پڕۆژەی بچووك و خەرجكردنی بڕی پارەی لە داهاتی %20ـی شارەوانییەكان.

شارەوانییەكان.

Back to top button