وه‌زیری كشتوكاڵ: له وه‌زارتی كشتوكاڵ ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی خۆ بژێوی نابین
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ۆرك شۆپێك له باره‌ی په‌ره‌پێدانی كشت‌وكال له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو وتارێكی پێشكه‌شكردوو رایگه‌یاند: كاردەكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەی بە بازاڕكردنی بەرھەمی جوتیاران و دەستبەرداری سیاسەتی خۆبژێوی نابن.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: ” ئێمه له وه‌زاره‌تی كشت‌وكال به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌ردای سیاسه‌تی خۆ بژێوی نابین كه له چه‌ند ساڵی رابردوو بەھۆی كێشەكانی ناوچەكە و قەیرانی دارایی ئەو راستییە سەلمێنرا كە خۆبژێوی یان نیمیچە خۆبژێوی بە سیاسەتی ستراتیژی ھەژمار دەكرێت”.
هه‌روه‌ها وه‌زیری كشتوكاڵ رایده‌گه‌یه‌نێت كه : “لێپێچینەوە لەگەڵ سەرپێچیكار و كەمتەرخەمەكان دەكەین و گرنگی زیاتریش بە كوالیتی كۆنترۆڵ و ستاندارە جیھانییەكان دەدەین “.