بۆ پاشەكەوتی مووچە كۆبوونەوە كرا وەزیرێك بانگێشتی پهرلهمان دەكرێت
لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری بانگێشتی سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ پەرلەمان بەمەبەستی گفتوگۆ لەسەر پاشەكەوتی مووچە.
لیژنەی دارایی و كاروباری پەرلەمانی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، دوێنێ بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ كرا، لە كۆبوونەوەكەدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆ لەسەر رۆڵی دیوانی چاودێریی دارایی كرا و بڕیار درا لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی بانگهێشتی لیژنەكە بكرێت.
باس لەوەش كراوە، گفتوگۆ لەسەر مووچەی فەرمانبەران و دواكەوتنی و پلانی حكوومەت بۆ چۆنیەتیی پێدانی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران و ئامادەكاری بۆ بودجەی 2020 كرا، لەوبارەیەوە لیژنە بڕیاری دا لە ئایندەیەكی نزیكدا لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێم كۆ ببێتەوە.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا بەفەرمی داوا لە حكوومەت كرا پەلە بكات لە دامەزراندنی ئەنجوومەنی راژە و ناردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی بۆ پەرلەمانی كوردستان.