مه‌یاده‌ نه‌جار: به‌غدا ئه‌ركه‌كانی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێنه‌كردووه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌ سونه‌كانی عێراق له‌ رێگای په‌رله‌مانه‌وه‌ فشاریان له‌سه‌ر حكومه‌ت دروستكردووه‌ له‌ باره‌ی راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌غدا، په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ به‌غدا رایگه‌ یاندووه‌ ئه‌گه‌ر له‌ رووی فه‌نی لێكی بده‌ینه‌وه‌ كه‌ چه‌ند ساڵه‌ مووچه‌ی هه‌رێم بڕدراوه‌ ئه‌وا به‌غدا زۆر قه‌رزداری هه‌رێم ده‌بێته‌وه‌.
مه‌یاده‌ نه‌جار په‌رله‌مانتاری عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموركراتی كوردستان رایگه‌یاندووه‌: به‌غدا هیچ ئیلتیزاماتێكی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستانی جێبه‌جێنه‌كردووه‌، كه‌ به‌ پێی ده‌ستور له‌سه‌ر شانیه‌تی و ده‌بێت جێبه‌جێی بكات، ئێستا كه‌ په‌رله‌مانتاره‌ سنوه‌كان باسی 250 هه‌زار به‌رمیل ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌یری چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو بكه‌ین كه‌ بوودجه‌ی هه‌رێم بڕدراوه‌ ئه‌وا به‌غدا زۆر قه‌رزداری هه‌رێم ده‌بێته‌وه‌.
هه‌روه‌ها گوتیشی به‌غدا هیچ ئیلتیزاماتێكی جێبه‌جێنه‌كردووه‌، مادده‌ی 140 و به‌كارهێنانی زمانی كوردی وه‌ك زمانی فه‌رمی ده‌وله‌ت و ماف و ئیمتیازاته‌كانی پێشمه‌رگه‌ و پاره‌ی چوار ساڵی جوتیاران و هێنانی حه‌شد وسوپا بۆ ناوچه‌كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌كاتێكدا به‌ پێی ده‌ستور ده‌بێت به‌ هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ببرێت:

Back to top button