په‌رله‌مان كار له‌سه‌ر هاوتاكردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ناوخۆدهكات و پڕۆژه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كاته یاسا
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بڕیاریدا موچه‌ی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ناوخۆ هاوتا بكات و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یه‌كبخات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنەی پیشمەرگە و ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان دوای پشوی وه‌رزی پڕۆژە یاسای ڕێكخستنەوەی پێشمەرگە و هاوتاكردنی مووچەكانیان ده‌داته په‌رله‌مان.
له‌و باره‌یه‌وه شاخەوان ڕەئووف بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ لە پەرلەمانی ڕاگەیاندووه: لێژنه‌كه‌یان دوای ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، پڕۆژه یاسای هاوتاكردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ناوخۆ و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌داته په‌رله‌مان.
هه‌روه‌ها گوتیشه پڕۆژه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت.