زەریف : ناکشێنەوە لە ڕێکەوتنی ناوەکی و دەست بەرداربوونی دەرگای دۆزەخ دەکاتەوە
ئەمڕۆ چوار شەممە لە وتەیەك دا لە پەیمانگای ستۆکهۆڵمی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ئاشتی وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف گوتی ” ناکشێنەوە لە ڕێکەوتنی ناوەکی چونکە ڕێکەوتنێکی باشە و دەست بەرداربوونی دەرگای دۆزەخ دەکاتەوە ” و لەوانەیە وڵاتەکەم کرداری پێشبینی نەکراوی ئاوا پیشان بدات وەك وڵامێك بۆ سیاسەتە پێشبینی نەکراوەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە سەردەمی دۆناڵد ترامپ ؛
لە لایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوێنێ ئێوارە گوتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی توانی نزیکەی 7 , 2 ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە لە نەوتی ئێران لابەریت لە بازاڕەکانی جیهان بەهۆی سزا نوێیەکانی واشنتۆن بۆ سەر هەموو کڕیارەکانی نەوتی خاوی ئێران ؛
سەرچاوە : الحدث نيت