وەزیری پێشمەرگە و وەزیری بەرگری ئەڵمانیا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا
دوای ئەوەی وەزیری بەرگری ئەڵمانیا سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد, لەگەڵ هەریەكە لە وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم كۆبوویەوە دواتریش لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.
لە كۆنگرە رۆژانامەوانیەكەدا شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: “داعش خەریكی خۆ رێكخستنەوەیە و جەنگی داهاتووی دژ بە داعش سەختر دەبێت”.
هەروەها وەزیری پێشمەرگە راشیگەیاند: “هاوپەیمانان بۆ رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكەن”.
لای خۆیەوە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گووتی: “زۆر بە هەستیارییەوە چاودێریی رەوشەكە دەكەین و لە كوردستان دەمێنینەوە”.
ئاماژەی بەوەشدا: “ئەڵمانیا لە هاوكارییەكانی بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت”.