حوسیەكانی یەمەن فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكایان خستە خوارەوە
دوای ئەوەی حوسیەكانی یەمەن رایانگەیاند كە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانیان خستۆتە خوارەوە, سەرچاوەیەكی بەرپرس لە ئەمەریكا، هەواڵی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمەریكا لەلایەن حووسییەكان، پشتڕاست دەكاتەوە.
بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا بە ماڵپەڕی سی ئێن ئێن ئەمەریكی راگەیاندووە:” فڕۆكەیەكیان لە
جۆری “MQ-9” بووە بە مووشەكێكی پێشكەوتووی ئاسمانی و زەمینی خراوەتە خوارەوە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمەریكا لەو بڕوایەدایە ئەو مووشەكە لەلایەن ئێرانەوە بە حووسییەكان دراوە و راشیگەیاند، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، بەرپرسیارێتی رووداوەكە دەخاتە ئەستۆی ئێران.