جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشووی تورکیا : ئەردۆگان دەوڵەتی ڕوخاند و ڕژێمێکی زۆرداری دامەزراند

عبداللطيف شنار جێگری پێشووی سەرۆك وەزیرانی تورکیا ئەمڕۆ چوار شەممە گوتی سیاسەتی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی ئارمانج لێی دامەزراندنی ڕژێمێکی زۆرداریە و هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتی ڕۆخاند بەتایبەتی دادوەری و بەردەوام دەبیت لە سیاسەتەکانی دژ بە دیموکرات خوازەکان ، شایەنی باسە شنار یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان.
 شنار گوتیشی هەڵەیە ئەوەی پێشبینی دەکات ئەردۆگان دەست بەرداری ئەو ڕێبازە بیت کە لە ڕێگای دەستگیر کردنی نەیارانی دەسەڵاتی خۆی دەسەپێنی و ئەمەش ڕووی دا کە سەرۆك شارەوانیەکانی دیار بەکر و ماردین و وان ی لەسەر کار لادا.
ئەردۆگان هیچ شتێکی لای گرینگ نیە تەنها بەردەوامی دەسەڵاتەکەی نەبیت ئەگەر نڕخەکەی تورکیاش بیت.

 

سەرچاوە : الغد برس
Back to top button