روحانی : لە ئەگەری ڕێگری تەواوی هەناردەی نەوتی ، شارێگەئاویەکانی نێودەوڵەتی دەبەستین
حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران گووتی : بەردەوامی گوشارەکان بۆ سەر ئێران ، هیچ قازانجێکی بۆ زلهێزانی جیهانی بەدوواوە نابێت و ئاسایشی ئەوان لە ناوچەو جیهاندا دەکەوێتە مەترسییەوە .
روحانی لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ خامنەیی کە ئەنجومەنی حکومەتی تەیدا بەشدار بوون گووتی : زلهێزان خۆشیان دەزانن ئەگەر هەناردەی نەوتی ئێران بگەێننە ئاستی سفر ، ئەوە ئاسایشی شارێ ئاویەکانی نێو دەوڵەتی دەکەوێتە مەترسی جددییەوە .
پێشتریش فەرماندەکانی سوپای پاسدران ئەم هەڕەشانەیان کردبوو ، تەنانەت ئیسماعیل کەوسەری ، جێگری فەرماندەی ناوەندی ساڕەڵڵای سوپای پاسداران ، نزیک دوو مانگ لەمەوبەر هەڕەشەی ئەوەی کرد ئەگەر ڕێگری لە هەناردەی نەوتی ئێران بکرێت ئەوا گەرووی هورمز بە تەواوی دادەخەیین .