ترەمپ پێی وایە ( تالیبان ) زۆر بە سانایی دەتووانێت کۆتایی بە نائارامیەکانی ناو ئەفغانستان بێنێت .
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا گووتی : ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوکات خەریکی دانوستانە لە گەڵ حکومەتی ئەفغانستان و تالیبان ، بۆخۆشم سەرقاڵی هەندێک بابەتی هەستیاری ناوچەییم .
ترەمپ ئێوارەی رۆی سێشەممە لە کۆشکی سپی وێڕای ئەوەی گووتی بەداخەوەم کە ماوەی 18 ساڵە لە ئەفغانستان داین گووتیشی بەڕاستی ئێمە لە شەڕ دانین و بوینەتە پۆلیستی ئەو وڵاتە ، ئەوەش جێگەی پێکەنینە .
ترەمپ بۆ جارێکی تریش وەک پێشوو دووپاتی کردەوە ئەگەر ئەمریکا مەیلی لە سەر بێت بە یەک هەفتە براوی شەڕ دەبێت بەڵام نامانەوێت 10 ملیۆن ئەفغانی گیانی خۆیان لە دەست بدەن ، چوونکە ئەوە دەبوو رووبدات بەڵام من رێگری لی دەکەم .