ئەمریکا دەکەوێتە بەر هەڕەشەی حەشدی شەعبی

 

 

بەرپرسانی حەشدی شەعبی بۆردومانکردنی بنکەو کۆگاکانی تەقەمەنی خۆیان دەخەنە ئەستۆی ئەمریکا و هەڕەشەی ئەوە دەکەن بە چەکی پێشکەوتووتر وڵامیان دەبێت

 

هەر لەم بارەوە ئەبو مەهدی موهه‌ندیس بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک باس لەپلانی نەیاران لە دژی عەشدی شەعبی  دەکات و دەڵێت ئەمریکا دەستی هەیە لە گێرانەوەی تیرۆریستان بۆ ناوچەکە.

 

موهەندیس ئاشکرای دەکات ئەمریکا 4 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی لە ئازەربایجانەوە هێناوەتە عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی سنووری ئاسمانی ئەو وڵاتە.

 

ئەو فەرماندەی حەشد باس لە وەش دەکات ئەریکا بە نیازی لە ناو بردنی چەندکەسایەتیەکی سەر بە حەشدی شەعبەییە ، بۆیەش ئێمە بەرگری لە خۆمان دەکەیین و ڕێکارێکیبترمان لە بەر دەست نییە .

جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە لە مەو دووا هەر فڕۆکەیەک بە بێ مۆڵەتی بەرپرسیارەتی ئاسمانی عێراقی بێتە ئاسمانی ئەو وڵاتە وەک فڕۆکەی دوژمن سەیری دەکەین و کاردانەوەی تایبەتمان بۆی دەبێت

Back to top button