وەزیری دارایی بەفەرمی بەرپرسێکی وەزارەتەکەی لە کار لادا
دوکتور فواد حسێن ، وەزیری دارایی عێراق و جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کارووباری ئابووری بە ڕەزامەندی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، بڕیاری داوە بە لە کار لادانی مونزیر عەبدولئەمیر حەسەن لە بەرێوەبەرایەتی دەستەی گشتی گومرک
بە پێی ئەو نوسراوە فەرمیەی دەستی خواکوڕک کەوتووە ئەم فەرمانە لە بەرژەوەندی گشتی دا دراوە .
مونزیر عه‌بدولئه‌میر حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه کۆنترۆڵکراوەکانە و لە هەمانکاتدا پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی گشتیی گومرگه‌كانی عێراقیشی بە دەست بوو .