ئەمریکا : پاڵپشتی ئێران لە حوسیەکان هۆکاری مەترسی سەرەکی ئاسایشی ناوچەیین
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ( سەنتکام ) وەک کاردانەوەیەک لە هەمبەر خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانێکی ئەمریکی لە جۆری ( ئێم ، کیو- 9 ) بە دەستی حوسیەکانی یەمەن گووتی پشتیوانی ئێران لە حوسیەکان بۆ ئاسایش و ئەمنیەتی ناوچە و هاوپەیمانەکانمان مەترسیدارە .
فرۆکەی بێفڕۆکەوانی ( ئێم کیو -9 ) ی ئەمریکی لە ئاسمانی پارێزگای زمار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سەنعای پایتەختی یەمەن بە دەستی حوسیەکان خرایە خوارەوە .
دوو بەرپرسی ئەمریکی کە ئەم هەواڵەیان بە ڕۆیتەرز ڕاگەیاندووەو نەیان ویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت گوتوویانە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی سەرلە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە خراوەتە خووارەوە .
ئەوە یەکەم جار نییە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە یەمەن دەخرێتە خووارەوە ، لە مانگی ژووەنی ڕابردووش فرۆکەیەکی تریان لە جۆرە لە یەمەن خستبووە خوارەوە .