یۆنان : بە یارمەتی دان بە نەوت هەڵگرە ئێرانییەکە ، نامانەوێت پێوەندی خۆمان لە گەڵ ئەمریکا بخەینە مەترسییەوە

 

یۆنان ڕایگەیاند بە تەما  نییە یارمەتی نەوت هەڵگرە ئێرانیە دەستبەسەر کراوەکە بکات کە ئیستا بەرەوە ئاوەکانی ئەو وڵاتە لە رێ دایە ، چوونکە بەم کارە نایهەوێت پێوەندی خۆیان لە گەڵ ئەمریکا بکەوێتە مەترسییەوە .

 

 

میلتیادیس وارویتسیوتیس، جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان رۆژی چووارشەممە لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵیکی ناوخۆییدا گوتوویەتی ئەسینا لە لایەن ئەمریکاوە لە ژێر گووشار دایە بۆئەوەی یارمەتی نەوت هەڵگری ( ئادریان دەریا ) ی ئێرانی نەدات .

 

ئەو دەڵێت ئەمریکا پەی وایە ئەو کەشتییە هەمان کەشتی ( گریس 1 ) ە و ئیستا ناوەکەیان گۆڕیوە بۆ ئادریانی دەریا کە پێوەندی بە گرووپێکەوە بوو کە لە لیستی ڕەشی گەمارۆکان و تیرۆریستی ئەمریکا دایە .

 

ئەو هەرچەند ناوی ئەو ناوەند و گرووپەی نەهێنا بەڵام لە بەهاری ئەمساڵدا سوپای پاسدارانی ئێران کەوتە لیستی تیرۆریستی ئەمریکاوە .

Back to top button