لە قەڵادزێ ئەمشەو ژنێک بەدەستی خۆی کۆتایی بە ژیانی هێنا

 

 

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات : “ئەمشەو کاتژمێر 8 و نیوی شەو  تەرمی ساردەوەبووی  ئافرەتێک  بەناوی ( ز . ع . ح)، ، دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی شارۆچکەی قەڵادزێ، لەدایکبووی ساڵی 1974 هێندرایە  نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە ئاسەواری خۆهەڵواسینی بە پەت پێوە دیار بوو “.

 

بەپێی زانیاری پۆلیسی ڕاپەڕین ، ناوبراو دایکی چوار کچ و کوڕێکە و هاوسەرەکەشی گوتوویەتی  باری دەروونی جێگیر نەبووە

 

بە پێی یاسا لە دووای پشکنین بۆ تەرمەکەی ، ڕادەستی کەس و کارەکەی کراوەتەوە ، بەڵام  دۆسیەی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لەم بارەوە لە گەڕ دەبێت

Back to top button