ماکرۆن پێش دەستپێکی کۆبوونەوەکانی گرووپی 7 لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی کۆ دەبێتەوە

 

ئیمانۆئێل ماکرۆن ، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ، رۆژی چووارشەممە لە بەرەبەری کۆبوونەوەکانی گرووپی 7 لە گەڵ چەند بەرپرسێکی ئێرانی کۆدەبێتەوە ، بۆ ئەوەی راو بۆچوونی خۆی سەبارەت بە چۆنیەتی کەم کردنەوەی گرژییەکان نێوان ئێران و ئەمریکا بەوان ڕابگەێنێت .

کۆبوونەوەکانی گرووپی 7 ی ئەمجار رۆژانی شەممە و یەکشەم لە شاری ( بیاریتێز ) ی فەڕەنسا ئەنجام دەدرێت .

 

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی هەینی پێش کۆبوونەوەکان لە گەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن و ژان لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆ دەبیتەوە .

Back to top button