لاهور و نەمام چاندن دوو شتی لێك جیاوازن
دوای چاڵێنجەكەی مەسرور بارزانی بۆ رێواس فایق كە هەوڵێك بوو بۆ چاندنی دارێك و سەوز كردنی شارێك، لاهور جەنگی سەری تێدا دەرهێنا و بە رووێكی تێكدەرانە، رووی لە پەیامێكی هەرەشە ئامێز دا ئاراستە كرد، چالێنجی لاهور جەنگی لەلایان سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بۆ ئەوە بوو كە ئەم هەڵمەتە بوەستێت و سیمای جوانی هەڵمەتەكە بەتۆمەتبارێكی خیانەتكاری 16ی ئۆكتۆبەری وەك لاهور جەنگی تەرجەمەی لەدژ وەستانەوەی ئەو هەڵمەتە بوو نەك بەردەوامی و بەدیاردەكردنی دارچاندن و سەزكردنی شارەكان، بۆ ئەمەش كاردانەوەی لێكەوتەوە لە تۆڕە كۆمەلایەتیەكاندا، ئاخر ناكرێت لاهور جەنگی كە ئێستا تۆمەتبارە بە فرۆشتنی شارێكی وەكو كەركووك، بەخەڵك و نەمامەكانی، چاڵێنجی هەڵمەتی نەمام چاندنی بۆ بگوازرێتەوە.
لاهور جەنگی كە هیچ پلەیەكی فەرمی نیە و پلەیەكی نزمی حزبیشی هەیە، چاڵێنج كردنی لەلایان سەرۆكی پەرلەمان كاردانەوەی وای لێكەوتەوە، كە لەرووی كەسایەتیەوە دەری خست كە سەرۆك پەرلەمانی كوردستان لە ئاستێكی خۆبەكەمزان پێناسە دەبێت، ئەمەش زۆر بەروونی رەخنەی لێ گیرا و بە كەسایەتیەكی باوەر بەخۆ نەبوو لە میدیاكاندا خرانە روو، بۆیە جگە لەوەی كە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان توانای ئەوەی نیە، كە لەوە تێبگات تۆمەتباری فرۆشتنی كەركووك بە خەڵك و خاك و نەمامەوە، چۆن هەڵمەتێكی تێدا بەرجەستە دەبێت كە لەنەمامێكدا شارێك سەوز بكات، چونكە دواجار پەیامی پڕ بە پێستی خۆی لە لێدوانێكی هەرەشە ئامێزدا خستە روو، ئەوەش دەری خست كە سەرۆكی پەرلەمان لەوەدا حاڵی نیە، تۆمەتباری خیانەتكاری 16ی ئۆكتۆبەر ناتوانێت شارێك بەسەوزكردن بەنەمام چاندنێك بەردەوامی بدا”.
هەرەشەكانی لاهور جەنگی لە پەیامێكدا، لەجێگای نەمام چاندن، دەری خست كە قابیلی نەمام چاندن و سەوز كردنی شارێك نیە، ئەمە نەك رەخنەیە لە بوونی كەسایەتی لاهور جەنگی بەڵكو ئەمە، روونكردنەوەشە بۆ رێواس فایق كە تۆمەتباری خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر ناتوانێت شارێك بە نەمامێك سەوز بكات، لە جێگای نەمام چاندن، هەرەشەی تێكدانی نەمامی پڕ لە هیوای خەڵكیش دەكات، كە چاوەروانی هەنگاوەكانی كابینەی نوێی حكومەت و پرۆسەكانی حكومرانیەكە كە لەدژی گەندەڵی و چەسپاندنی عەداڵەتی كۆمەڵایەتی و سەروەری یاسایە هەنگاو دەنێت.
تۆمەتباركردن میدیای پارتی بە هەڵمەت لەدژی لاهور لە پەندێكی كوردی دا بەمانا دێت، ئەویش ئەوەیە كە دەلێت( شوژن لەچاوی خۆی نابینێت خەركی گەرانە بەدوای دەرزی لەچاوی خەڵكدا) ئاخر هی لاهور جەنگی نەك شوژن، بەڵكو عامودێك لەجێگای ئەم شوژنەیە، لاهور وا دەزانێت خەڵك نازانێت كە خاوەنی چی حەشاماتێكی میدیایە وەك مەلا بەختیار گوتەنی بە پارەی زەبەلاحی ئەم میللەتە بەكارخراون، كە رۆژانە كاریان نیە، لە جنێودانێكی رووتی لەچاو چەقیوی نەك تەنها بە پارتی بەڵكو بە كەس بەكەسی ناو پارتی باڵە جیاوازەكانی ناو یەكێتی و ئەوە هیچ گۆڕان و یەكگرتوو و تەواوی كەسایەتیە نیشتمان پەروەر و وڵاتپارێزان، لاهورێك كە لەجێگای شوژن عامودی لەچاودایە، بەدوای كام لكە مووی چاوی خەڵك دەگەرێت؟ خۆ میدیای پارتی تا ئەم چڕكە ساتە هێرشی نەكردۆتە سەر بەرێز مام جەلال رەحمەتی، بەڵام كام میدیای لاهور رۆژێك لە مانگدا تەواو نەكردووە بە جنێودان بە سەرۆك بارزانی؟ ئاخر ئەمرۆ ئەم لێخورە دەشتەی لاهور هیچ واتایەكی نیە، بە چەند دەقەیەك دەتوانرێت سەدان هەزار بەڵگە بخرێتە بەرچاوی تاك بەتاكی كوردستان لەسەر میدیاكانی ئەم كاكی جەنگیە.
چاڵێنجی لاهور لەلایان رێواس فایقی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بووە هۆی ئەوەی كە ئیتر ئەم هەڵمەتە بە هەرەشەی لاهور بوەستێت، سەرۆك پەرلەمانێك لە هەڵمەتێكی دارچاندن و شار سەوز كردن دا بەشكەست بێت دەبێت چ چاوەرێی لێ بكرێت لە داهاتوودا خاوەن كەسیەتیەكی باوەربەخۆ و سەربەخۆ بێت لەكاری بێلایانی خۆی لە ناو پەرلەماندا؟!