لەجێگای وەڵامی نەمام چاندنی سەرۆكی پەرلەمان هەرەشەی كرد

 

لاهور جەنگی كە هەڵبژاردەی وەڵامی چاڵێنجی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بوو،  بۆ هەڵمەتی نەمامێك بچێنە و شارێك سەوز بكە، لەوەڵامدا هەرەشەی لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كابینەی نوێی حكومەت كرد،

لە لێدوانێكدا لاهور جەنگی كە تۆمەتبارە بە فرۆشتنی شاری كەركووك، خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر  لەوەڵامی چاڵێنجی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستاندا پەیامێكی هەرەشە ئامێزی ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد”.

ئەمە لەكاتێكدایە كە هەڵمەتێكی چاندنی نەمام لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكردووە، سەرەتاش لەلایان كونسووڵی گشتی ئەمریكا دەستی پێكرد و دوای ئەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان ”  نێچیرڤان بارزانی چاڵێنجی سەرۆكی حكومەتی كوردستان مەسرور بارزانی كرد دوا بەدوای ئەوەش سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەردوو سەرۆكی دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری ناوی هێنان بۆ چاندنی نەمامێك بۆ سەوز كردنی شارێك”.

 

Back to top button