رۆژنامەیەكی ئەمریكی: مالكی بەشێك لە كورد و سوونەكان بەكار دێنێت بۆ خۆی

خواكوڕك
نووری مالیكی، سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق، كە دووای لە دەستدانی پۆستی سەرۆك وەزیران هەمیشە وەك كارەكتەرێكی ناڕازی‌و بەر بەستی بەردەم حكومەتەكەی عەبادی دەبینرێت, لە هەولی بنكۆلكردنی پێگی حكومەتی عەبادی لەسەر ئاستی سەربازی و سیاسی بەردەوام بووە, جگە لە وە هەمیشە رۆلی بینیوە لە قولكردنەوەی كێشە تائیفیەكانی نێوان پێكهاتەكانی عێراق.
نوری مالیكی لە دواهەمین هەڤپەیڤینی لەگەڵ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئەمریكی، رەخنە لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەگرێت دەلێت” عەبادی یەكلاكەرەوە نەبووە لە پرسەكانی پەیوەست بە رووبەڕووبوونەوەی توركیا، حكومەتی هەرێمی كوردستان و خواستە هەرێمییەكانی، لایەنگرانی موقتەدا سەدر كە هەڵیانكوتایە سەر ناوچەی سەوز و خەریك بوو حكومەت بڕوخێنن”.

لە بەشێكی دیكەی هەڤپەیڤینەكەی مالیكی باس لەوە دەكات ركابەریكردن بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ رەنگە كێشە لەنێو بەغدا دروست بكات، هاوكات عەبادی بەوە تۆمەتبار دەكات كە ” بەپێویستی دەزانم دوای تەواوبوونی شەڕی موسڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی ئێستای عێراق بگۆڕدرێت و دەڵێت عێراقییەكان گۆڕانكارییان دەوێت، رەخنەی ئەوەشی لێدەگرێت لەگەڵ كورد و خواستە هەرێمییەكانیان یەكلاكەرەوە نەبووە”

مالیكی دەشڵێت” كاتێك چەتەكان دەچنە نێو ناوەندی دەسەڵاتی تەشریعی و نووسینگەی سەرۆكوەزیران، ئەمە مانای ئەوەیە هیچ رێزێك بۆ دەوڵەت نەماوەتەوە, وێنەی حكومەت لای خەڵك و هێزە ئەمنییەكان لاواز دەكات “.

لەم هەڤپەیڤینە مالیكی بۆ یەكەمجار رایدەگەیەنێت و دەڵێت “نامەوێت ببمەوە سەرۆكوەزیران، بەڵام دەمەوێت بەشداری لە دامەزراندنی حكومەتێكی بەهێزدا بكەم كە هەڵگری بەها نیشتمانییانە بێت و بتوانێت رووبەڕووی تائیفەگەری و چەتەكان ببێتەوە”.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئەمریكی دەشنوسێت ئێستا مالیكی جگە لە كەسە نزیكەكانی خۆی لە نێو پەرلەمانی عێراقدا، توانیویەتی پشتگیری بەشێك لە كورد و پەرلەمانتارە سوننەكانیش بۆ خۆی بەدەستبێنێت.

شایانی باسە پێشتر وەڤدێكی فراكسیۆنی یەكێتی سەردانی مالكیان كردبوو لەدوای سەردانەكەی مالكی وەڤدەكەی یەكیتی رایانگەیاندبوو كە مالكی پشگیری مووچە وبودجەی كوردستانیان كردووە، ئەمە لەكاتێكدایە كە مالكی لەو دیمانەیەی دا داوای بریاری یەكڵاكەرەوە لەسەر كورد دەدات و دژایەتی كورد دەكات

Back to top button