ئایه‌ ده‌زانی خواردنەوەی ئاو کێش زیاددەکات

کاتێک ئاو دەخۆیتەوە لە جەستەدا پێویستی بە کاتێکی زیاترە تاوەک دەگاتە گورچیلەکان و لەڕێگای میزەوە لە جەستە دەچێتە دەرەوە، بۆیە زۆر ئاساییە دوای خواردنەوەی ئاو کێشی لەش زیاد بکات بەپێی بڕی ئاوەکە چونکە بۆ هەر لیترێک ئاو یەک کیلۆ لە کێشی جەستە زیاددەکات.

کاتێک جەستە لەڕێگای میز و ئارەق کردنەوەوە ئاوی زیادە دەکاتە دەرەوە ئەوا نابێت کێشی لەش زیاد بووبێت.

کاتێک ئاوی زیادە دەخورێتەوە ئەوکات دەمارەکانی جەستە مێشک ئاگادار دەکەنەوە و دواتر هۆرمۆنێک دەردەدرێت کە یارمەتی میز کردن دەدات وئەمەش وادەکات کەسەکە هەست بکات کە پێویستی بە میزکردنە، بەڵام زیادە دەردانی ئەم هۆرمۆنە وادەکات ئاوە کۆبێتەوە  نەچێتە دەرەوە و کێش زیاد ببێت.

لەڕوویەکی ترەوە، ڕژێنی ئەدرینالین ئەلدۆستیرۆن دەردەدات و لەو کاتەدا وادەکات سۆدیۆم لە جەستەدا کۆبێتەوە کە ئەمەش ئاو قەتیس دەدات و ناهێڵێت بچێتە دەرەوە ئەمەش زیاتر بەهۆی خواردنە سوێرەکانەوە ڕوودەدات.

ئەوانەش نەخۆشی دڵیان هەیە گورچیلەکانیان بە باشی کارناکات و ئەمەش دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ئاو و زیاد بوونی کێشی لەش.

Back to top button