پێنج سودی گرنگی ماسی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ

ئایا تۆ ئارەزووی خواردنە دەریایەکان دەکەیت بەتایبەت ماسی؟

ئەگەر بەڵێ، کەواتە تۆ بەرنامەیەکی خواردنی تەندروست هەیە.

پێگەی boldsky بڵاوی کردۆتەوە کە چەند هۆکارێک وا دەکات گرنگی زیاتر بە خواردنی ماسی بدەین:

1] دژی زەهایمەر کاردەکات ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو مادەیەی رێگرە لە خراپبوی خانەکانی مێشک بەتایبەت لە کاتی پیربووندا کە دواجار دەبیتە هۆی زەهایمەر.

2] پارێزگاری دل دەکات لە نەخۆشی، چونکە ئۆمێگا 3 تێدایە کە دڵ تەندروست دەکات.

3] چارەسەری گۆشەگیری دەکات، چونکە بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین لە مێشکدا زیاد ەکات.

4] سود بەخشە بۆ چاوەکان چونکە ئۆمیگا3ی تیایە کە ماسولکەکانی دەوری چاو و دەمارەکانی جاو بەهێزدەکات.

5] هەوکردنی جومگەکان چارەسەر دەکات، ڤایتامین E لەگەل چەند ترشێک لە ماسیدا هەیە رێگری لە هەوکردنی جومگەکان دەکات.

Back to top button