هەواڵێكی ئەستێرە گەورەكە هاندەرانی بارسێلۆنا دڵخۆشدەكات

لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا، هەواڵێكی خۆشی بە هاندەرانی دا، كاتێك پەیوەندی بە راهێنانە بە كۆمەڵەكانی یانەكەیەوە كردەوە و بۆ یاری داهاتووی بارسا بەرامبەر بە ریاڵ بیتیس ئامادە دەبێت.

لیۆنێل مێسی بەشداری راهێنانە بە كۆمەڵەكانی رۆژی چوارشەممەی یانەكەی كرد و بەپێی زانیاری رۆژنامەكانیش لیۆ دەتوانێت بەشداری یاری داهاتووی بلاوگرانا بكات.

مێسی لە رۆژی 5ی ئەم مانگەوە، دوچاری پێكان بووە و دوای نزیكەی 3 هەفتە دوركەوتنەوەش جارێكی تر لەپێكانەكەی چاكبۆتەوە و گەڕایەوە راهێنانەكانی یانەكەی.

ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەر، تا ئێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر مێسی نەداوە ئایا بۆ یاری داهاتوویان بەرامبەر بیتیس بەشداری پێی دەكات یاخود نا.

Back to top button