لیستی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕاگەیەندرا

ئەو بڕە پارەیەی عێراق بۆ هەرێمی كوردستانی دەنێرێت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دەگات بە هەرێمی كوردستان و هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی ده‌زگای میدیایی “خواكوڕك” ئێوارەی دوێنێ‌ فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری واژووی لەسەر ناردرنی بڕە پارە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كردووە.

لە زانیارییەكان هاتووە، ئەمڕۆ پێنج شەممه‌ پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە بڕەكەی ٤٥٤ ملیار دینارە لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، باس لەوەش كراوە كە هەفتەی داهاتوو بەخێرایی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێت و كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.

 

Back to top button