بەغدادی بەهۆی نەخۆشیەوە شوێنگرەوی بۆ ڕابەرایەتی داعش داناوە

ئەمە سەردێری ڕاپۆرتێکە نوسەری بیانی ” جۆردان سیگال ” لە ڕۆژنامەی تایمز بڵاویکردووتەوە و گوتی بەغدادی بەڕێوەبردنی کاروباری ڕۆژانەی ڕێکخراوەکەی ڕادەستی جێگری خۆی ” عبداڵلە قرداش ” کردووە و ناوبراو ئەفسەرێکی پێشووی سوپای سەدام بووە و لە پاش ڕوخانی ڕژێمی بەعس ساڵی 2003 ناوبانگی دەرکردووە لە نێو ڕێکخراوە توند ئاژۆیەکان و ئەم بڕیارەی بەغدادی گومانەکان زیاتر دەکات لەسەر بریندار بوونی بەغدادی یاخود تێکچوونی باری تەندروستی.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکە هاتووە کە ئەبو بەکر بەغدادی 48 ساڵان وعبداڵلە قرداش کە تەمەنی دیار نەکراوە لە دوای ڕوخانی سەدام لە لایەن هێزەکانی ئەمریکا دەستگیرکراون و لە گرتووخانەیەکی بەسرە زیندانی کران و لەوێوە وەك بانگخوازێكی جیهادی خۆی ئامادەکرد بۆ کۆکردنەوەی خەڵکانێك لە دەوری خەلافەتەکەی.

سەرچاوە : مــوازین نیوز

 

Back to top button