ڕه‌وشى كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرایه‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22/8/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکان ئاسمان ساماڵ دەبێت، سه‌رجه‌م هاووڵاتییانیش ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌، كه‌ پله‌ى گه‌رمى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو داده‌به‌زێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی هه‌ینى 23/8/2019، لە سەرجەم پارێزگاکان ئاسمان ساماڵ دەبێت.

Back to top button