بنتاگۆن : هیچ پەیوەندیمان بە تەقینەوەکانی ئەم دواییانەی کۆگاکانی چەك نیە لە عێراق

وتەبێژ بەناوی بنتاگۆن ” شۆن ڕۆبرتسۆن ” دوێنی چوار شەممە گوتی ” ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هیچ پەیوەندی بە تەقینەوەی کۆگاکانی چەکی ئەم دواییانەی عێراقەوە نیە ” و ڕاپۆرتە هەواڵیەکان ئاماژە دەکەن کە ئێسرائیل بەرپرسە لە م هێرشانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێك بۆ لاوازکردنی حەشدی شەعبی و لەناو بردنی کۆگاکانی چەك.

بەرگری شارستانی عێراق ئێوارەی سێ شەممە ڕایگەیاند تەقینەوەی کۆگایەکی چەك لە نزیك بنکەی سەربازی ئاسمانی بەلەد ( بەکـر ی پێشوو ) لە پارێزگای سەلاحەدین ڕوویداوە کە دەکەوێتە باکووری بەغدای پایتەخت و ئەمە چوارەم جارە کۆگاکانی چەکی حەشدی شەعبی لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی عێراق بتەقێندرێتەوە.

سەرچاوە : موازین نیوز

 

Back to top button