فەرمانی گرتن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرچوو
خاوەن پشكەكانی چاڤی لاند لە سلێمانی بەڕێوە چوو و خاوەن پشكەكان ڕای دەگەیەنن، دادگا كەیسەكەی ئەمجارە بە گرنگ زانیوە و بڕیاری گرتنی بۆ شاسوار دەركردووە.
ئەمڕۆ پێنج شهممه له گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی خاوەن پشكەكانی چاڤی لاند لە سلێمانی بەڕێوە چوو و لە بەیاننامەیەكی ناڕەزایەتیدا ڕوونیان كردەوە، چەندان جار ئێمە وەك خاوەن پشكەكان خۆپێشاندانمان كردووە، بەڵام ئەمجارە تەنیا نوێنەرانی خاوەن پشكەكان گرد بووینەتەوە بۆ ئەوەی دووبارە پەیامی وەرگرتنەوەی مافەكانمان ڕابگەیەنین.
لە بەیاننامەكە هاتووە، دادگا دۆسیەكەی بە گرنگ وەرگرتووە و كەیسەكەی بە مادەی 456 جووڵاندووە و فەرمانی گرتنی بۆ شاسوار عەبدولواحید دەركردووە و چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی مافەكانمانین، بۆ دادگا بەڵگەی پێویست پێشكەش كراوە و دۆسیەكە چەند جارێك پشتگوێ خرابوو لە ڕابردوو و ئێستەش دەمانەوێ مافی خۆمان وەربگرینەوە كە 10 ساڵە ئەو دەستی دەستیمان پێ دەكەن.
شاسوار عەبدولواحید بەرپرسی یەكەمی جووڵانەوەی نەوەی نوێ كە ئێستە چەندان كێشەی هەیە لە دادگا و چەند جارێك گیراوە و سكاڵا خاوەن پشكەكانی چاڤیلاندیشی لەسەرە.