حكومه‌تی ئێران دوو په‌رله‌مانتاری وڵاته‌كه‌ی ده‌ستگیركرد

 

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێران له‌ باره‌ی كێشه‌كانی ئۆتۆمبێلی سایپای ئێرانی پێكهێنا، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی به‌ره‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو په‌رله‌مانتاری وڵاته‌كه‌ی ده‌ستگیركردن و ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کراون.

میداكانی ئێران له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو په‌رله‌مانتار فەرەیدوون ئەحمەدی و محەمەد عەزیزی و لە لێژنەی پیشەسازی و کانزاکانی په‌رله‌مانی ئێران تۆمه‌تبار كران به‌ تێوه‌گلاون له‌ گه‌نده‌ڵی كۆمپانیایی “ئێران خودڕەو” تایبەت بە ئۆتۆمبێل دەستگیر کراون.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان راگه‌یاندووه‌: په‌رله‌مانتاره‌كان دوای ده‌ستگیركردینان داوای بارمتەی ١٠ ملیار تمەن بۆ ئازادکردنیان کراوە و بەهۆی ئەوەی توانایی دابینکردنی ئەو بڕە پارەیان نەبووە، ڕەوانەی گرتووخانەی ئێڤینی تاران کراون، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا دوێنێ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستگیر كرابوو.

Back to top button