هەر بەڕێوەبەرێك بایكۆت نەشكێنێ‌ مۆری بەڕێوەبەری قوتابخانەی لێوەردەگیرێتەوە

خواكوڕك

بزووتنەوەی گۆڕان لە رێگای بەییاننامەیەك پشتگیری بەردەوامی بایكۆتی مامۆستایانی راگەیاند, لەدوای ئەمە ئەندامێكی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەڵێت یەكێتی لە رێگەی مەلبەندی یەكی سلێمانی داوای لە بەڕێوەبەری قوتابخانەكان كردووە بایكۆت بشكێنن هەر كەسێك بایكۆت ناشكێنێت با مۆرەكەی دابنێت و بروات.

بەرهەم مستەفا لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك لە پۆستێكی دا لەژێر ناونیشانی(كۆبونەوەكەی مەڵبەند و دوو فاوڵ) رایگەیاندوە:” لەتیف شێخ عومەر لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبۆنەوەی بە بەشێكی زۆر لەبەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگاكانی سلێمانی كردوەو دوای ئەوەی قسەكانی تەواو بوە رێگەی نەداوە هیچ بەرێوەبەرێك قسە بكات”

ئەم مامۆستایە دەشنووسێت” لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی بە بەڕێوەبەری خوێندنگاكانی گوتووە ،هەركەس توانای جێبەجێكردنی داواكاریەكانی ئەویان نیە ناتوانن كۆتایی بە بایكۆت بهێنن ، ئەوا مۆرەكە دابنێن و با یەكێكی تر كاری بەڕێوەبەری بكات.

Back to top button