وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هاوردەکردنی ته‌ماته‌ی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات قه‌ده‌غه‌كرد

 

له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنی ته‌ماته‌و به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كانی دیكه‌ له‌ كوردستان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری به‌ مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كان بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌ركرد.

بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم دوای ئەوەی هات لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان ژمارەیەک جوتیار بەرهەمەکانیان فڕێدا، بڵاوبوونەوەی دیمەنی فڕێدانی بەرهەمی جوتیارانیش کاردانەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا دروستکرد و بەشێک لە هاوڵاتیان وەزارەتی کشتوکاڵیان بە کەمتەرخەم بەرامبەر ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی تۆمەتبارکرد.

ساڵانە لەگەڵ پێگەیشتنی‌ بەرهەمی‌ کشتوکاڵیی‌ ناوخۆ، نرخی‌ بەرهەمە ناوخۆییەکان بۆ ئاستێکی‌ زۆر نزم دادەبەزن و زۆرجاریش تێچووی‌ هەڵگرتنەوەی‌ بەروبوومەکە هێندە زۆرە بەراورد بە فرۆشتنی‌ بەرهەمەکە بە نرخێکی‌ زۆر کەم، بۆیە زیانی‌ زۆر بەر جوتیاران دەکەوێت و زۆرجاریش دەبینرێت بەرهەمەکانی‌ شوتی‌ و خەیار و تەماتە کۆناکرێنەوە یاخود کۆدەکرێنەوە و فڕێدەدرێن.

Back to top button