یۆنان هیچ هاوكاریه‌ك پێشكه‌شی ئێران ناكه‌ین بۆ گه‌یاندنی نه‌وت به‌ سوریا

دوای ئه‌وه‌ی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند هه‌ر وڵاتێك هاوكاری ئێران بكات له‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت هه‌ڵگره‌كه‌ی له‌ ناوچه‌ی جه‌به‌ل تاریق به‌ره‌و سنوری سوریا به‌ توندترین شێوه‌ سزای ده‌ده‌ین، چه‌ند كاتژمێرێك دوای لێدوانه‌كه‌ی پۆمپیۆ، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یۆنان جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ هیچ ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌شی‌ كه‌شتییه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌ ئێرانییه‌كه‌ ناكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌وته‌كه‌ی‌ بۆ سوریا بگوازێته‌وه‌.

میلتادیس فارفیتسیۆتیس وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یۆنان به‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ ANT1ی‌ وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌: “ده‌مانه‌وێت په‌یامێك بگه‌یه‌نین كه‌ هیچ ئاسانكارییه‌ك بۆ كه‌شتییه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌ ئێرانییه‌كه‌ به‌ره‌و سوریا ناكه‌ین”.

رۆژی‌ 18ی‌ ئه‌م مانگه‌ كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری‌ ئێرانی “گریس 1” جه‌به‌ل تارقی‌ به‌جێهێشت و به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان به‌ره‌و به‌نده‌ره‌ی‌ كالاماتای‌ یۆنانی‌ به‌ڕێوه‌یه‌.

Back to top button