كۆگایه‌كی كه‌ل و په‌لی بیناسازی له هه‌ولێر سوتا
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو كۆگایه‌كی كه‌ل و په‌لی بیناسازی له هه‌وڵیر سوتا تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه توانیان ئاگره‌كه كۆنتڕۆل بكه‌ن و له ئێستاشدا سه‌رقاڵی لێكۆلینه‌وه‌ن له هۆكاری سوتانه‌كه.
كافی عه‌بدولقادر ئه‌فسه‌ری ئاگركوژێنه‌وه‌ی هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، شه‌و رابردوو ئاگر له كۆگای كه‌لوپه‌لی بیناسازی ته‌بیخ كه‌وته‌وه‌و كۆنترۆڵ كراوه، تائێستاش سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی به‌رگری شارستانی گوتیشی “له ئاگره‌كه‌دا هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوه و ته‌نها زیانی مادی هه‌بوه”.
كۆگای ته‌بیخ ده‌كه‌وێته باشوری خۆرئاوای شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌د مه‌تری به‌رانبه‌ر عه‌نكاوه