فڕۆكه‌كانی توركیا سنوری سلێمانی بۆردوومانده‌كه‌ن

به‌ مه‌به‌ستی بۆردوومانكردنی بنكه‌و باره‌گاكانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ باشوری كوردستان ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كانی په‌كه‌كه‌ ئاشكرایانكردووه‌ كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا به‌ هاوكاری فڕۆكه‌ سیخوڕیه‌كان چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی بۆردوومانكردووه‌.
لە ڕاگەیەندراوێكی په‌كه‌كه‌ كه‌ له‌ میدیاكانی ئه‌و حزبه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ توركیا لە هیچ هەوڵ و پەلامارێك بۆ لێدان و پاكتاوی گەلی كورد دەست ناپارێزێت و هیچ جیاوازییەك ناخاتە نێوان كورد و بەرژەوەندیەكانی لە هەر چوار بەشی كوردستان.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كاتژمێر 10ی شەو فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی داگیركەی توركیا بۆ جارێكی دیكە چیای ئاسۆس-یان لە باشوری كوردستان بۆردوومان كرد
Back to top button