جارێكی دیكە دروستكردنی شەقامی 100 مەتری لە سلێمانی وەستێندرا

دوای ئەوەی ساڵای 2015 بڕیاری درووستكردنی شەقامی 100 مەتری لە سلێمانی دەرچوو, بەڵام بە هۆی رێگریە كەسی و حزبی یەكان لە سلێمانی نەتوانرا ئەو رێگایە دروست بكرێت لە ئێستادا حكومە ت لە هەوڵدایە كە لە كۆمپانیا تایبەتەكە وەربگیرێتەوە بدرێتە كۆمپانیایەكی ناوخۆ بە قەرز دروستی بكات..

لەو بارەیەوە ڕەمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند: ” بڕیار بوو سێ‌ كۆمپانیای توركی شەقامەكە دروست بكەن بەڵام ئێستا لێیان سەندرایەوە دراوە بە كۆمپانیایەیكی ناوخۆ بە قەرز دروستی دەكات

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گوتیشی: “ھۆكاری لێسەندنەوەی پڕۆژەكە بە بیانووی ئەوە بووە كە حكوومەت بودجەی پێویستی نییە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە و بڕیار وایە كۆمپانیا ناوخۆییەكە بە قەرز پڕۆژەكە دروست بكات كە بڕی بودجەكەی (٤٦۹) ملیار دینارە”.
Back to top button