پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ خەڵكی خۆراگری عامودا

خواكوڕك

لەراگەیاندراوێكدا بارزانی پەیامێك بۆ خەڵكی خۆڕاگری شاری عاموودە دەنێرت و لە پەیامەكەی دا دەلێت لەوە دڵنیاتان دەكەمەوە كە ڕێچكەی نیشتیمانپەروەری و گیانی كوردایەتی و ڕەسەنایەتی سەردەكەوێت و شەرمەزاری بۆ ئەوانە دەمێنێتەوە كە ئاڵای كوردستان دەسووتێنن و گەنج و لاوی كورد ئەشكەنجە و ئازار دەدەن و، دواجار باجی ئەو تاوانانەیان هەر دەدەن.

دەقی پەپامەكە 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی خەڵكی خۆڕاگری شاری عامودا دەكەم، كە بەرگریكاری ڕەسەنایەتی و نیشتیمانپەروەری و بەها بەرزەكانی گەلی كوردستانن. دەستخۆشیتان لێ دەكەم كە بە پشوودرێژی و بەرخودانتان ئاڵای كوردستان دەپارێزن كە ئاڵای خوێنی شەهیدان و هێمای پێكەوەژیان و ئاشتیخوازییە.

لەوە دڵنیاتان دەكەمەوە كە ڕێچكەی نیشتیمانپەروەری و گیانی كوردایەتی و ڕەسەنایەتی سەردەكەوێت و شەرمەزاری بۆ ئەوانە دەمێنێتەوە كە ئاڵای كوردستان دەسووتێنن و گەنج و لاوی كورد ئەشكەنجە و ئازار دەدەن و، دواجار باجی ئەو تاوانانەیان هەر دەدەن.

مسعود بارزانی

3ـی 12ـی 2016

Back to top button