مالیکی داوا دەکات ڕوون بکرێتەوە کام هێزو وڵات کۆگاکانی چەکی حەشدی شەعبی دەکاتە ئامانج
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا داوا دەکات پەلە بکرێت لەوەی ئەنجامدەرانی تەقاندنەوەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی بە لیکۆڵینەوەیەکی چڕ ، ئاشکرا بکرێت .
مالیکی دەڵێت . پێویستە ئەو دەستە دەرەکیانە ئاشکرا بکرێن کە کۆگا نهێنیەکانی حەشدی شەعبی بۆ دوژمنان دەست نیشان دەکەن و دەیانتەقێننەوە .
مالیکی هەر وەها دەڵێت ئاشکرا کردنی ئەم دەستە نهێنیانە دەبێتە هۆی یەکڕیزی زیاتری حکومەت و هێزە ئەمنیەکانی عێراق .
لە کۆتاییدا مالیکی ڕای وایە پێویستە هێزە سەربازیەکان بە ڕاهێنانی زیاتر بتوانن بەرگری لە سەروەری عێراق بکەن