جەواد زەریف : دانوستان لە گەڵ حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پشتڕاست دەکاتەوە
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە شێوەیەکی تایبەت پشت ڕاستی دەکاتەوە کە دانوستانیان لە گەڵ حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە ، بەڵام گلەیی خۆشی دەگەێنێت .
لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ ڕەوەندی کوردی لە نەرویج ، ئێوارەی چووارشەممە محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئیران لە وڵامی هاووڵاتیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە دەنگوی دانوستانی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پشتڕاستی ئەم دانوستانەی کردەوەو گووتی ئێمە باوەشمان بۆ دانوستان لە گەڵ هەموو لایەک کراوەیە ، بەڵام ئیتر نەک بۆ ئەو کەس و لایەنانەی کۆبوونەوەمان لە گەڵ دەکەن و لە راگەیاندنەکانی خۆشیان حاشای لێ دەکەن و بێبەری دەبن لە هەمو ئەو بەڵێنانەی داویانە .
هەر لەم بارەوە لە کۆتاییدا جەواد زەریف گووتی ، ئێمە دانوستان بە ڕێکاری سەرەکی دەزانین بەڵام ئەو حزبانەی جوڵانەوەی چەکداری بە ڕێکار دەزانن ، کار بۆ نەیارانی دەرەکی دەکەن و دڵنیاشم هیچ دەستکەوتێکی بۆ ئەوان نابێت .