وەزیری بەرگری ئەمریکا گیان لە دەست دانی حەمزە بن لادەن پشتڕاست دەکاتەوە

 

مارک ئەسپەر ،وەزیری بەرگری ئەمریکا گیان لە دەست دانی حەمزە بن لادەن ، کوڕ و جێنشینی ئوسامە بن لادەن ، دامەزرێنەری گرووپی ئەلقاعیدە پشت ڕاست دەکاتەوە .

 

وەزیری بەرگری ئەمریکا رۆژی چووارشەممە لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی فۆکس نیوز ، گووتی من وردەکاری چۆنیەتی گیان لە دەست دانی حەمزە بن لادەنم لە بەر دەست نییە ، ئەگەریش لە بەر دەستم با نازانم چۆن دەبوو بە ئێوەی بڵێم ، بەڵام هەواڵی مردن یان کوژرانی ڕاستە .

 

ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا لە سەرەتای مانگی ئووت لە زمان هەندێک سەرچاوەی تایبەتەوە ڕایان گەیاند لە ‌هێرشێکی سەربازیدا کە هێزەکانی ئەمریکا تەیدا بەشدار بوون حەمزە بن لادەن کوژراوە .

 

بەڵام کاتێک لەم بارەوە پرسیار لە ترمپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا کرا ، گووتی من لەم بارەوە هیچ ناڵێم .

 

حەمزە بن لادەنی تەمەن 30 ساڵ پازدەیەمین کوردی ئوسامە بن لادەن بوو ، بن لادەن خاوەن 20 مناڵ بوو

 

Back to top button