‌سوود و گرنگیه‌كانی میوه‌ی‌ هه‌نار بۆ ته‌ندروستی

لەگەڵ ئەوەی ھەنار میوەیەکی زۆر بە چێژە ھاوکات کۆمەڵێ سودی تەندروستی ھەیە کە گرینگترینیان ئەمانەن.

1- ھەنار زیاتر لە ھەر میوەیەکی تر ماددەی دژە ئۆکسێنەری تێدایە کە ھەڵدەستێ بە پاک کردنەوەی لەش لە ماددە زیانبەخشەکان.

2-  ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین سی تێدایە کە پێست و ئەندامەکانی لەش بە تەندروستی دەھێڵێتەوە.

3-  ھەنار زۆر کاریگەرە بۆ ڕێگرتن لە ھەوکردنی جومگە و ڕیخۆڵەکان.

4- خواردنەوەی شەربەتی ھەنار ڕۆژانە یارمەتیدەر دەبێت لە ڕێکخستنی پەستانی خوێن.

5-  ھەردوو سیفەتی دژە بەکتریایی و دژە ڤایرۆسی ھەیە بۆیە توانای ڕوو بە ڕوو بوونەوەی ھەیە لەگەڵ ئەو نەخۆشینانەی ھۆکارەکەیان بەکتریا یاخود ڤایرۆسە.

Back to top button