جەمال کۆچەر : هیچ مەترسییەك لەسەر بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم له بهغدا نییە
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کە مەترسیی لەسەر بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە و لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا موچە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگهیاند، لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، راگەیاند: تا ئەو ماوەیە ناتوانین بڵێن موچە دواکەوتووە، چونکە وەزارەتی دارایی عێراق، لە کاتی دیاریکراوی خۆی واژۆی لەسەر موچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێم كردووە.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی: بە پێی یاسایی پڕۆژە بوودجەی ساڵی 2019 وەزارەتی دارایی لە 18 تا 25ی هەموو مانگێک بە پێی لیستی ناوی فەرمانبەران مووچەی هەموو وەزارەتەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی دەکات تاکو دابەش بکرێت و هیچ مانگێک دوا نەکەوتووە، تەنها ئەم مانگە نەبێ بە بۆنەی هەفتەی پشووی جەژنی قوربانەوە کەمێک دواکەوتووە و لەم رۆژانەوە تا سەری مانگ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچە.
جەمال کۆچەر دڵنیایی دایە فەرمانبەرانی هەرێم و گوتی: لە لایەن حکومەتی عێراقییەوە هیچ مەترسییەک لەسەر بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، نییە.
شایهنی باسه بهپێی چهند سهرچاوهیهكی ههواڵ ئهمڕۆ وا بڵاوكرایهوه، موچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان لهلایهن بهغداوه رهوانهی ههرێم كراوه بڕیاره له رۆژی یهكشهممهوه دهست بكرێتهوه به دابهشكردنی موچه.