ڕۆژی یەك شەممە مووچەی فەرمانبەرانی ژمارەیەك وەزارەت دابەش دەکرێ

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ ده‌زگای میدیای (خواكورك) ـی ڕای گه‌یاند،  سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى ئێوارەی دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ 22ى ئاب، بڕە پارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان گەیشت.

بەپێی ئەو لیستەی لە گەنجینەی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێی کوردستان دەست ده‌زگای میدیای (خواكوڕك) کەوتووە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی ئەو وەزارەت و شوێنانەی خوارەوە دابەش دەکرێت.

-وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
-وەزارەتی ئەوقاف
– وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،وەزارەتی ناوخۆ
– پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و ناوخۆ
– ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش
– ڕەگەزنامە و پاسەپۆرت
– لیوای ١ و لیوای ٢ی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاکانی نەوت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

 

Back to top button