نوری مالیكی:  لەگەڵ ئێران هێرش دەكەینە سەر ئیسرائیل 

 
دوای ئەوەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتەنیاهۆ بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ بەر پرسیارێتی تەقاندنەوەی كۆگاكانی چەكی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران لە عێراق گرتە ئەستۆ, سەرۆكی هاوپەیمانی دەولەتی یاسا لە راگەێندراوێكدا رایدەگەیەنێت, بە هاوكاری ئێران وەڵامی ئیسرائیل دەدەبنەوە.
 
سەرچاوەیەك لە نوسینگەی نوری مالیكی ئاشكرای كردووە، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، تا ئێستا لێكۆلینەوە لە هۆكاری تەقینەوەی ئەو جبەخانانە دەكرێت ئەگەرچی بە دووری نازانێت ئیسرائیل بۆردوومانی جبەخانەكانی حەشدی شەعبی كردبێت، بەڵام ئەگەر ئەمە بە تەواوی روونبێتەوە، ئەوا ئەوانیش بێدەنگ نابن و بە هاوكاری ئێران وەڵامی دەدەنەوە.
 
مالیكی ئاشكراشی كرد، ژمارەی راستەقینەی ئەو جبەخانە و سەربازگانەی بۆردوومان كراون ئاشكرا نەكراون، لە كاتێكدا زیاتر لە دوازدە پێگە تەقێنراونەتەوە.
هێرش سەر كۆگاكانی حشدی شەعبی بابەتێكی گەرمی میدیاكانی عێراقیە و  حكوومەت داوای پاراستنی سەروەری وڵاتەكەی دەكات و ئێرانیش هەڕەشە دەكات، ئیسرائیلیش سوورە لەسەر هێرشكردنە سەر بنكەیەكی ئێران كە بە هەڕەشە بۆخۆی بزانێت.
Back to top button