سەرۆكی فەرەنسا: فریام كەون ماڵەكەمان سوتا
دوای ئەوەی ئاگرێكی گەورە لە دارستانەكانی ئەمازۆرن كەوتەوە كە تا ئێستا بە سەدان هەزار دار سوتاون, سەرۆكی فەڕەنسا داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی وڵاتانی جی 7 دەكات.
ئیمانوێل ماكڕۆن سەرۆكی فەرەنسا لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: ئاگر لە ماڵەكەمان بەربووە، دارستانەكانی ئەمازۆن كە 20% ی ئۆكسیجێنی جیهان بەرهەم دەهێنن دەسوتێن، ئەمە قەیرانێكی نێودەوڵەتی پێویستی بە فریاگوزاری خێرا هەیە.
سەرۆكی فەرەنسا دەشڵێت: پێویستە هەرچی زووترە ئەندامانی گروپی 7 كۆبوونەوەیەك بۆ قسەكردن لەسەر سوتانی دارستانەكانی ئەمازۆر رێكبخەن.
ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە دارستانەكانی ئەمازۆن كە بە سییەكانی جیهان ناسراون دەسوتێن و هەریەك لە حكومەت و ئۆپۆزسیۆنی بەڕازیلیش یەكتر بە سوتاندنی ئەو دارستانانە تۆمەتبار دەكەن.