یەكێتی 24 هەزار وێنەی تاڵەبانی و بەرپرسانی یەكێتی و پێشمەرگە هەڵواسیوە لە ژێر دەسەڵاتی دا
لە سنوری پارێزگای سلێمانی دا یەكێتی نیشتمانی كوردستان 24 هەزار وێنەی جۆڕاو جۆری سەركردەی هەڵواسیوە لەسەر شەقامەكان”.
سەرچاوەیەكی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە دەزگای میدیای خواكوڕكی راگەیاندووە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سنوری پارێزگای سلێمانی لەسەر شەقامە گشتیەكان و لەسەر دیواری زانكۆكان و لە بەردەم كۆمپانیا و هەموو شوێنە گشتیەكان وێنەی سەركردە و پێشمەرگە و ئاڵای یەكێتی هەڵواسیەوە، كە رێژەی وێنەكانی هەڵواسراو 24 هەزار وێنە دەبێت”.
سەرچاوەكە دەشلێت، جگە لەوە ناوی دەیان قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی هەمووی كراون بە سەركردەكانی یەكێتی، هەروەها یەكێتی هەموو رەسیفەكانی شاری سلێمانی بەهێمای رەنگی ئاڵای یەكێتی سەوز كردووە، بۆیە ئەركێكی سەخت دەبێت كە حكومەتی داهاتوو بتوانێت ئەم شارە هاوشێوەی شارەكانی تر بە ستانداردی نێودەوڵەتی رێكبخاتەوە”.