تا چوارساڵی تر هەرگیز رێگا نادەین عادل عەبدولمەهدیی لەپۆستەكەی بمێنێتەوە
لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی رابردوو بە نهێنی و ئاشكرا هاوپەیمانی نەسر بە سەركردایەتی حەیدەر عەبادی دژایەتی خۆیان بۆ حكومەتی عادل عەبدولمەهدی دەر بڕیوەو لە هەوڵی رووخانی دابوونە, ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا رایانگەیاند تا چوار ساڵی تر چاوەروانی عەبدولمەهدی ناكەین.
ئایات موزەفەر نوری، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ” لە پێناو لە دەست نەدانی دەستكەوتەكانی پێشوو, بەر پرسارێتی ئەخلاقی رێگامان پێنادات بەو شێوەیە تا چوار ساڵی تر چاوەڕێ بكەین.
وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر ئاماژەشی بەوەكرد كە:” هەموو هەولێك دەدەن لە وەرزی داهاتو لێپێچینەوە لە حكومەتی عادل عەبدولمەهدی بكرێت, هەنگاوەكانمان تا دەگاتە ئاستی لە كارلادان بەردەوام دەبن بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە كاندیدمان دەبێت بۆ شوێنگرەوەی سەرۆك وەزیران.دیدگای بەڕێوەبردنی وڵات و سەركردەیەكی خاوەن ئەزموون و سەركەوتوشمان هەیە”.