بوومەلەرزەیەك جارێكی تر رۆهەڵاتی كوردستانی هەژاند
لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی دووس اڵی رابردوو زنجیرەیەك بوومەلەرزە رۆژهەڵاتی كوردستان و باشوری كوردستانی هەژاندووە, كە زەروو زیانێ:ی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە, تا ئێستاش لە چەند هەفتەیەك جارێك بوومەلەرزە ئەو ناوچانە دەهەژێنێت,
ئەمڕۆ نیوەڕۆ جارێكی دیكەی بوومەلەرزەیەك ورمێ رۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند میدیاكانی ئێران رایانگەیاندووە:” ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 12:1 خولەك بە كاتی رۆژهەلاتی كوردستان بوومەلەرزەیەك بە گوژمی ٤.٣ بە پلەی ڕیختەر شارەدێی “سیلوانا”ی سەر بە ورمێی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەژاند.
ئاژانسەكانی بوومەلەرزە زانی ئەو وڵاتە بە میدیاكانی گوتووە كە بوومەلەرزەكە لە قووڵایی ٦ كیلۆمەتریی ژێر زەوی ڕووی داوە, بەڵام هیچ زەرەو زیانێكی مادی و گیانی نەبوە.