ناڕەزایەتیەکان سەریان هەڵدا لە دژی کۆبوونەوەکانی گرووپی 7

 

 

سەر لە ئێوارەی هەینی و لە بەرەبەری کۆبوونەوەکانی وڵاتانی پیشەیی گەورەی جیهان لە شاری ” بیاریتز “ی فەڕەنسا ، ناڕازیان لە گەڵ پۆلیس تووشی تێک هەڵچوون هاتن .بە پێی هەواڵەکان تا ئیستا 17 کەس لە لایەن پۆلیسەوە دەست بە سەر کراون ، دژبەرانی بە جیهانی کردن ڕایانگەیاندووە ئەمڕۆ خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بەرێوە دەبەن .

 

کۆبوونەوەکانی گرووپی 7 سێ رۆژ دەخاێنێت ، فەڕەنسا خانەخوێی وڵاتانی ئاڵمانیا ، ئەمریکا ، بەریتانیا ، کەنەدا ، یابان و ئیتالیایە .

کۆبوونەوەکان تەوەرەکانی وەک گڕگرتنی دارستانەکانی ئامازۆن ، ئاڵ و گۆڕی کەش و هەوا ، هەروەها بوواری ئاسایشی لە خۆ دەگرێت .

بە لەبەر چاو گرتنی ناکۆکیەکان لە ناو ئەم وڵاتانەدا پێناچێت ، بەیانێکی کۆتایی لەم کۆبوونەوانەدا بدرێت .

Back to top button