ماکرۆن : لەوانەیە بەریتانیا ببێتە حکومەتێکی ژێر دەسەڵاتی ئەمریکا

 

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا هۆشداری دا لەوەی ، دەرچوونی بەریتانیا لە یەکیەتی ئەورووپا بەبێ گەیشتن بە ڕێکەوتنی کۆتایی ئەگەری ئەوەی هەیە ئەو وڵاتە بکەوێتە ژێر ڕکێفی دەسەڵات و  پلانەکانی ئەمریکاوە .

 

ئیمانۆئێل ماکرۆن رۆژی پێنج شەممە پێش کۆبوونەوە لە گەڵ ( بۆریس جانسن ) سەرۆک وەزیرانی بەریتاینا ڕایگەیاند ، هەنگاوەکانی بەریتانیا وای دەردەخەن لە داهاتوودا ئەم وڵاتە دەبێتە شەریکێکی ژێر چەپۆکەی ئەمریکا .

 

ماکرۆن لە ناو پەیامنێران دا گووتی ناکرێت مەترسیەکانی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا بە هەندێک گرێبەستی ئابووری پڕ بکرێتەوە ، ئەگەر بێت و ئەم سیناریۆیە سەر بگرێت ئەوا بەریتانیا دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی ئەمریکاوە .

Back to top button