بریار لە چارەنووسی كۆنگرەی یەكێتی دەدرێت
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیای خواكوڕك كەوتووە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی كۆدەبێتەوە، بریار لە چارەنووسی كۆنگرەی یەكێتی دەدات”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاندووە كە ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبێتەوە، بریار لەسەر بەستنی كۆنگرەی یەكێتی دەدات”.
دوای كۆچی دوای جەلەلا تاڵەبانی تاوەكو ئێستا ئەم حزبە بەهۆی باڵ باڵێنی ناو حزبەكە نەیتوانیوە كۆنگرەی ئەنجام بدات، وابریاریشە لە هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بریار لەسەر كۆنگرە بدات”.